لە ناو دونیای خەیاڵاتما
کچێک هەیە
ناو چاو کاڵ و پەلکە لە شان
کچێک هەیە تەمه ن منداڵ
کچێک هەیە ناسک خەياڵ
کچێک هەیە
بە دزیەوە دەستی ئەگرم
بە دزیەوە ئەچین بۆ شەقام
بەدزیەوە پیاسە ئەکەین
بەدزیەوە لە جێژوان ماچی ئەکەم
بەدزیەوە سەر دا ئەخا شەرم ئەکا
بەدزیەوە ڕووم لێ ئەکا
بە دزیەوە خۆشیم ئەوێ
بەدزیەوە خۆشمی ئەوێ
بەدزیەوە پێ ئەکەنین
بەدزیەوە بۆی ئەگریم
بەدزیەوە بۆم ئەگریت
بەدزیەوە قژی لەختی شانە ئەکەم
بەدزیەوە سەری ئەنێت لە سەر شانم
زۆر دەترسم بە دزیەوە لێم بتۆرێ
بەدزیەوە بڵێ خۆشتم ناوێ
زۆر دەترسم بە دزیەوە بە جێم بێڵێ
بەدزیەوە دونیای شیعر وخەیاڵاتم بشێوێنێ
م / له يلاخ
______________________________________________________________
پيوست :
تەمه ن : سن
شەقام : خيابان
پیاسە : قدم زدن
در اين شعر که در قالب نو سروده شده دغدغه ی شاعر ( ناگفته نماند من شاعر نیستم فقط گه گاهی احساساتمو می نویسم ) از دست دادن معشوقه ی می باشد که سالھا در خیالش با او زندگی کرده و چشم به راه در کلبه ی احزانش انتظار آمدنش را کشیده ولی ...
که نيشکي خه ياڵه کانی ( دختر روياھاش) فررررررررررررررره دێر ھات و فررررررررررررررره زوو چوو!
برچسب:
نویسنده: باربد نصیری