ناوی شەهید هەر وەک لووتکەی قەندیل بەرزە
ناوی ئەوان یادی ئەوان دڵی دوژمن دەخاتە لەرزە
ئای پاییز ...
خەمی گەڵا مردووەکان بەس نەبوو
خەمی بێ هێلانەیی باڵندەکان بەس نەبوو
خەمی چیا چپ و چۆڵەکان بەس نەبوو
خەمی کانیاوە وشکەکان بەس نەبوو
ئای پاییز ...
خەمی یار و خەمی یادی دڵدارەکان بەس نەبوو
خەمی جێژوان و شووشە عەتری عاشقەکان بە س نەبوو
ئای پاییز ...
خەمی ئاسک و
خەمی کۆتر و
خەمی پەپوولەکان بەس نەبوو
خەمی دار و
خەمی گوڵ و
خەمی باخمان بەس نەبوو
ئەرێ پاییز پێمان بڵێی
چۆن بتوانین ئاخر چلۆن
خەمی دووری
۱۲ گوڵ و
۱۲ دڵ و
۱۲ کۆتر و
۱۲ شەهید لە بیر بکەین !
ئاخر چلۆن چۆن بتوانین
جلی خەمی
۱۲ دایک و ۱۲ باوک و
۱۲ خوشک و ۱۲ برا لە بەر بکەین !
ئەرێ پاییز
بۆ شەرم ئەکەی
بۆ بێدەنگی !
پێمان بڵێی ...
م/ لەیلاخ
نوشته شده در پنجشنبه بیست و دوم مهر ۱۳۹۵ساعت 19:13 توسط مهدی جوانمردی| |